د.رێکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستانو د.میران محەمەد بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ باڵیۆزی فلیپین لە عێراق تاوتوێی ھێنانی ٢٧٥ کارمەندی تەندروستیان کرد کە بڕیارە لە وڵاتی فلیپینو ھیندەوە بۆ ژمارەیەک نەخۆشخانەی نوێ دابینبکرێت کە ئێستا لە ھەرسێ پارێزگاکەی ھەرێم کارەکانی لە قۆناغی کۆتایدایە.
لە سنوری ھەر سێ پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک نەخۆشخانەی پێشکەتوو لە ئێستا دا لە بواری جێبەجێکردندانو بە وتەی لێپرسراوانی تەندروستی ھەرێم بەشێکی زۆری کارەکانیان تەواوبووەو لەماوەی چەند مانگی ئایندەدا بەڕەسمی دەکرێنەوەو دەخرێنە چوارچێوەی ئەو بایەخدانەی کە بە کەرتی تەندروستی دەدرێت لە ھەرێمی کوردستان، لە ئێستاشدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم سەرقاڵی دابینکردنی کارمەندنو ھەموو کەرەستەو پێداویستیەپزیشکیەکانی ئەو ژمارە نەخۆشخانانەیەیە، لەم میانەیەشداو لە کۆبوونەوەیەکی نێوان وەزیری تەندروستی ھەرێمو باڵێۆزی فلیپین لە عێراق تاوتوێی ھێنانی ٢٧٥ پەرستیار کرا کە بڕیارە لە وڵاتی فلیپێنو ھندەوە بۆ ئەو نەخۆشخانە نوێیانە دابینبکرێت.
د.رێکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند لە ئێستا دا ژمارەیەک نەخۆشخانەی پێشکەتوو لە سنوری ھەرسێ پارێزگاکەی ھەرێم لە تەواوبوندایەو بۆ بایەخدانی زیاتر بەو نەخۆشخانە نوێیانە لەرووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەپێویستیانزانی لەگەڵ وڵاتی فلیپیندا گرێبەستێک بکەن بۆ ھێنانی ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی شارەزا تا ھەوڵبدرێت گرفتەکانی کەمی کارمەندی پسپۆڕ چارەسەربکرێتو لەو رێگەیەوە خزمەتێکی باشتر پێشکەش بەھاوڵاتیان بکرێت، رونیشیکردەوە لەگەڵ باڵیۆزی فلیپین لە عێراق رێکەتون بۆ ھێنانی ٢٧٥ پەرستیار لە وڵاتی فلیپینو ھندەوە بۆ ئەو نەخۆشخانە نوێیانە، د.میران محەمەد بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی رایگەیاند بڕیاریانداوە دەرفەتی دامەزراندن بۆ ٣٠٠ لە دەرچوانی بەشەکانی پەرستیاری لە نەخۆشخانەی ٤٠٠ قەرەوێڵەیی شاری سلێمانی بڕەخسێندرێت بۆ ئەو دەرچوانەی کە لە ناوچەکانەی دەرەوەی سلێمانی زانکۆو پەیمانگەیان تەواوکردووە.
روونیشیکردەوە بۆ ئەو دەرچوانەش کە فۆڕمی دامەزراندنیان پڕنەکردووەتەوەو لە زانکۆکانی دەرەوەی شاری سلێمانی بەشەکانی پەرستیاریان تەواوکردووە دەتوان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەنەوەو تا لە نەخۆشخانەی ٤٠٠ قەرەوێڵیەی شاری سلێمانی دەرفەتی دامەزراندنیان بۆ بڕەخسێت، راشیگەیاند ئەو دەرچوانەی کە دادەمەزرێن پێویستە بەلێننامە پڕبکەنەوەو لە دوای دامەزراندنیان داوای گواستنەوە نەکەن بۆ شارەکانیان تا ئەو کاتەی فەرمانگەی تەندرستی سلێمانی دەستنیشانیدەکات.
بە وتەی لێپرسراوانی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بە کردنەوەی ئەو ژمارە نەخۆشخانە پێشکەتوانەی کە ئێستا لە سنوری ھەرسێ پارێزگاکەی ھەرێم لەبواری جێبەجێکردندانو کارەکانیان لە قۆناغی کۆتایدایە کەرتی تەندروستی ھەرێم بەرەو پێشچونێکی جێ بایەخ بەخۆوە دەبینێتو پێشکەشکردنی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستەیکانیش دەچێتە قۆناغێکی تری گەشەسەندنەوە.
سەرچاوە : كوردسات