بەوێنە کردنەوەی پێشانگای مۆبیلیات لەغازی ئەنتاب

ژوورە بازرگانیەكانی نیوان هەریمی كوردستان تەكید دەكەنەوە لەسەر بەهیز كردنی پەیوەندیە بازرگانیەكانیان لە گەل شاری غازی عەنتاب.
 
یاسین رەحیم جیگری یەكەمی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی وتی” لەشاری غازی عەنتاب دووهەمین پیشانگای موبیلیات كرایەوە ژمارەیەك لە بازرگانانی كوردستان و ژوورەبازرگانیەكانی هەریم بەشداربوون تیایدا”
وتیشی” لە پیشانگاكەدا زیاتر لە ١٠٠ كومپانیا كەتایبەتن بە دروستكردنی پیداویستیەكانی ناو مال لە تاقمی دانیشتن و نوستن و كەلوپەلی ئوفیس و كورسی جوراو جور بەشداربون”
ئاماژەی بەوەشدا كردنەوەوی ئەم پیشانگایانە كاریگەری باشی دەبیت بو ناسینی كومپانیكانی شاری غازی عەنتاب و كوردستان كە بەشیوەیەكی باشتر كەلوپەلی كوالیتی بەرز بهیننە كوردستان.
بریاروایە دووهەمین پیشانگای موبیلیات لە شاری غازی عەنتابی توركیا بو ماوەی سیروژ بەردەوامیت كە چەندین بازرگانی حوردستان لە شارە جیاجیاكانەوە تیایدا بەشدارن.
 
ئا:زریان محەمەد