رێژەی هەناردەكردنی عێراق %1 تێپەڕ ناكات

ئەندامێكی لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت ” قەبارەی هاوردەی‌ حكومەتی عێراق، (99%)یە، لەكاتێكدا قەبارەی هەناردەكردن لە (1%) تێناپەڕێنێت.
 
نەجیبە نەحیب پەرلەمانتار و ئەندامی لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عێراق، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا داوای لە حكومەتی بەغدا كرد، رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی شمەك و كاڵا هاوردەكراوەكان كە دەگاتە لە (99%)، لەكاتێكدا قەبارەی هەناردەكردنی‌ عیراق، (1%) تێ ناپەڕێنێت.
 
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی‌ بەوەشكردوە، ئەو یاسایانەی پێویستە ئاستی هاوردەكردن سنوردار بكەن و ئاستی هەناردەكردن بەرزبكەنەوە، وەك پێویست نین.
 

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، لە عێراق ئیدارەیەكی راستەقینە بۆ پەرەپێدانی ئابوریی لەوڵاتدا بونی نییە.