هه‌رچه‌نده له دوا كۆبو‌ونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كۆبۆنی خۆراك، بڕیاردرا كۆتایی ئه‌م مانگه فۆرمێكی تایبه‌ت بۆ سه‌رپشككردنی هاوڵاتی له‌وه‌ی پاره وه‌رده‌گرێت یان ئازووقه، دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام تائێستا ئه‌و فۆرمه دابه‌شنه‌كراوه.
لە لێدوانێكیدا بۆ خەندان دارا محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێر،رایگه‌یاندوە: “ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی باس له دابه‌شكردنی فۆرمێك بۆ سه‌رپشككردنی هاوڵاتییان ده‌كات له‌وه‌ی ئازووقه‌یان ده‌وێت یان پاره، ته‌نها گفتوگۆی ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بو‌وه و نه‌بووه‌ته بڕِیار.
وتیشی: “تائێستا هیچ جۆره فۆرمێك یان ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به به‌شه‌خۆراكی هاوڵاتیان نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان، هه‌ركاتێك شتێكی له‌جۆره‌مان پێبگات هاوڵاتیانی لێ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری پسوڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌وجۆره زه‌حمه‌ته جێبه‌جێ بكرێت، چونكه ناڕوونییه‌كی زۆری پێوه‌دیاره و به‌و هه‌نگاوه حكومه‌ت ده‌یه‌وێ خۆی له‌و بابه‌ته به‌دوور بگرێت و به‌رپرسیارێتی هه‌ڵنه‌گرێت.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه دوای بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ گۆڕینی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان به پاره، كه بۆ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك 15 هه‌زار دینار ته‌رخانكرابوو، ناڕه‌زاییه‌كی زۆری جه‌ماوه‌ری لێكه‌وته‌وه و پێیانوابوو به‌و هه‌نگاوه نرخی كه‌لوپه‌لی خۆراك له بازاڕه‌كان به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بكاته‌وه و له دواكۆبو‌ونه‌وه‌یدا بڕیار له‌سه‌ر شێوازێكی تر بدات،ئه‌ویش سه‌رپشككردنی هاوڵاتیانه له‌وه خۆراكی ده‌وێت یان پاره.