لە دوو مانگی داهاتودا دراوی 50 هەزاری دەخرێتە بازاڕەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت” بانكی ناوەندی عێراقی پێیان راگەیاندوە كە لە دوومانگی داهاتودا دراوی جۆری 50 هەزار دیناری دەخەنە بازاڕەكانەوە.
 
نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لەپەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ” سەردانی بانكی ناوەندی عێراقی كردوەو لەگەڵ بەرپرسانی بانكەكەدا كۆبوەتەوە”.
 
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە لەكۆبونەوەكەدا بەرپرسانی بانكی ناوەندی عێراقی وتویانە لەئێستادا كارەكانی بەچاپ گەیاندنی دراوی جۆری 50 هەزار دیناری لەكۆتاییدان و لە ماوەی دوو مانگی داهاتودا ئەودراوە دەخەنە بازاڕەكانەوە.
 

جێی ئاماژەیە بڕیارە دراوی جۆری 50 هەزار دیناری عێراقی لەپاڵ زمانی عەرەبیدا زمانی كوردیشی لەسەر بێـت.