بەپێی نوسرۆاوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردراوە لەمەودوا ئەو باج و گومركانەی لە یەك ملیۆن دینار زیاترن بە چەك وەربگیرێت بە مەرجێك چەكەكە بەناوی ئەو كەسە یان كۆمپانیایەوە بێت كە باجەكەی لێوەردەگیرێت.
لە نوسراوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتوە “لەبەر بەرژەوەندی گشتیی وەزارەتەكەمان بڕیاری داوە بە وەرگرتنی باج و گومرگ لە هاووڵاتیان و بازرگانان و كۆمپانیاكان بە بڕی یەك ملیۆن دینار كەمترن بە كاش لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی باج و گومرگەكان.
لە نوسراوەكەدا ئەوەش هاتوە ” ئەو باج و گومرگانەی لە یەك ملیۆن دینار زیاترن بە چەكی بانكی وەردەگیرێن بەمەرجێك چەكەكە بەناوی ئەو كەسە یان كۆمپانیایەوە بێت كە باجەكەی لێوەردەگیرێت.