وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت بەمنزیكانە سەرجەم مەرزەكانی هەرێمی كوردستان بە سیستمێكی داتابەیس پێكەوە دەبەستنەوە.
رێباز محەمەد حەملان وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” دەبێت پێداچونەوە بكرێت، بە كارەكانی كۆمپانیاكانی دڵنیاییو كوالێتی كۆنترۆڵ، كارئاسانی بكرێت بۆ بازرگانانو كەرتی تایبەت بۆ ئەوەی رو لە دەروازەكانی هەرێمی كوردستان بكەن”.
وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشكرد “یەكێك لە گرفتی مەرزەكان ئەوەیە كە بەخشینی (أعفاوات ) گومرگی زۆر هەیە، بۆ نمونە لەم مەرزە نۆ هەزار بەخشینی گومرگی هەبوە بۆ مانگی ئازاری 2015”
لەبارەی داهاتی مەرزەكانیشەوە وەزیری دارایی وتی ” بەمەبەستی دەرخستنی داهاتی رۆژانەی دەروازەكان، بەمنزیكانە سەرجەمی مەرزەكان بە یەك سیستەمی داتابەیس بەیەكەوە دەبەستنەوە.”