به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ,وێنەیەكی دەست وێبسایتی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی كه‌توون، وه‌زاره‌تی پلاندانان مه‌رجی بۆ هاورده‌ی كاڵاكان داناوه‌و به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ش ده‌بێت سه‌رجه‌م كاڵاكان مواسه‌فاتی جیهانییان تێدابێت، پاشان داخڵی كوردستان بێت.
به‌پێی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرێبه‌سته گشتییه‌كان له وه‌زراه‌تی پلاندانان به ژماره‌ی 3542 له به‌رواری 11/11ی ئه‌مساڵ كه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی جۆری خشڵ نێردراوه، داواده‌كرێت هه‌ر هاوردهیهك كه دێته كوردستان له هه‌ر كاڵایه‌ك پێویسته مواسه‌فاتی جیهانیی بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له تایبه‌تمه‌ندی كارپێكراوی عیراقی كه‌متر نه‌بێت.
به‌ڵگه‌نامه‌كه كه ئیمزای دكتۆر موئه‌ید قۆجی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پێوانه‌سازی و كۆنترۆڵی جۆری له‌سه‌ره‌و هاوكات دكتۆر عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان ئیمزای كردووه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر نووسراوه‌كه كردۆته‌وه.