ئه‌مڕۆ یه‌که‌م مونته‌دای ئابوریی له‌نێوان سلێمانی و سنه به ئیمزاکردنی ژماره‌یه‌ک پرۆتۆکۆڵ کۆتاییهات،
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له هۆتێل تایتانیکی شاری سلێمانی کۆتا رۆژی مونته‌دای ئابووری سلێمانی – سنه به‌ڕێوه چوو.
له دواین رۆژی مونتهداکهدا ژماره‌یه‌ک پرۆتۆکۆڵ له‌نێوان لیژنه جیاوازه‌کانی هه‌ردولادا ئیمزا کران.
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ ژوری بازرگانی سنه‌دا پرۆتۆکۆڵێکیان ئیمزاکرد که ئامانج له ئیمزاکردنی ئه‌و پرۆتۆکۆڵه بۆ زیاتر هه‌ماهه‌نگی و به‌ره‌و پێشبردنی کاره‌کانی نێوان هه‌ردولایه له بواره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازیدا.
هه‌ر له کۆتا رۆژی مونتهداکهدا هه‌ریه‌که له لیژنه‌کانی ( کشتوکاڵ و لیژنه‌ی ئابوریی و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان و لیژنه‌ی سنور و لیژنه‌ی ژوری بازرگانی و لیژنه‌ی کاره‌با و وزە و لیژنه‌ی پزیشکی ) پرۆتۆکۆڵیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌کانی شاری سنه‌دا ئیمزا کرد.