لە كوردستان 100 هەزار كەس بێكار بوون

لەگەڵ بەردەوامی‌ قەیرانی‌ دارایی لەهەرێمی‌ كوردستان، ڕێژەی‌ بێكاری زۆر زیادیكردوە، بەوتەی‌ وتەبێژی یەكێـی وەبەرهێنەران لەئێستادا ئەو ڕێژەیە گەیشتوەتە 100 هەزار كەس.
 
وتەبێژی‌ یەكێتی‌ وەبەرهێنەران مەلا یاسین لەلێدوانێكیدا رایگەیاند‌ “قەیرانی‌ دارایی‌ هەرێمی‌ كوردستان كاریگەرییەكانی‌ گەیشتوەتە ئاستێكی‌ بنبەست، ئێمە وەك كەرتی‌ تایبەت زۆر بێ‌ هیوابوین لەوەی‌ كە بتوانین جارێكیتر گەشەو برەو بەپرۆژەكانمان بدەینەوە وەك جاران، بەڵام خواستمان ئەوەیە كە ڕێكخراوەكانی‌ كەرتی‌ تایبەت یەكبگرین‌و بەرنامەیەكی‌ تایبەتمان هەبێت بۆ حكومەت تا لەوە زیاتر نەهێڵین ئەم قەیرانە بێتە ناو دەمارو شادەماری‌ ژیانی‌ هەمومانەوە”.
 
وتیشی‌ “لەئێستادا هەرێمی‌ كوردستان هەشت ملیار دۆلار پاشەكشەی‌ كردوەو 100 هەزار كەس لەكەرتی‌ تایبەت بێكاربون‌و  دو هەزار پرۆژەی‌ بەڵێندەرایەتییش وەستاوەو بازاڕیش بەتەواوەتی‌ شكستی‌ خواردوە”.
 

وتەبێژی‌ یەكێتی‌ وەبەرهێنەران ئاماژە بەوەشدەكات كە بەردەوام هەوڵدەدەن بۆ دۆزینەوەی‌ ڕێگایەك بۆ نەهێشتنی‌ ئەو قەیرانەو پتەوكردنی‌ پەیوەندییە ئابورییەكان لەگەڵ وڵاتانی‌ دراوسێدا.