مونتەدای ئابووری سلێمانی – سنە دەستی بەکارەکانی کرد

 
لە هۆتێل میلینیۆم ی شاری جوان، بە ئامادەیی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومی و بازرگانان و وەبەرهێنەران و بەڵێندەران، لە شاری سلێمانی یەكەمین مونتەدای ئابووری (سلێمانی – سنە) بەرێوەچوو.
مونتەدا چەندین چالاكی بازرگانی و ئابووری  لە خۆ گرتبوو ، كە تیایدا هەردوو پارێزگاری سلێمانی و سنە  پێداگیریان لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان هەردوو شارەكە كرد ، لە ڕووی كار ئاسانی و گەشەدان بە بوارە بازرگانی و ئابووریەكان.
لای خۆیەوە ئاسۆ فەرەیدون ؛پارێززگاری سلێمانی؛ ئاماژەی بەوەدا:” لیێك نزیك بوونەوە ئابوورییەكان هەمیشە سوود و كەڵكی باشی هەبووە و سلێمانی و سنەش لە مێژەوە پەیوەندی هاوبەش كۆیكردونەتەوە”.
هاوكات محەمەدی زاهیدی ؛پارێزگاری سنە ڕایگەیاند:” بوونی ئەم كۆڕبەندە ئابووریانە سوودی هەمەلایەنە و كەڵكی ئابووری گرنگی هەیە بۆ هەردوو شار و  هۆكارێكیشە بۆ پتەوبوونی بەپوەندییە بازرگانی و ئابووریەكانی هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئیران”.
 
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وتی” لەم مونتەدایەدا پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان سلێمانی و سنە تندوتۆڵتر دەکرێتەوە و لابردن و ڕەواندنەوەی ئەو کێشەو گرفتانەی کەهەیە”
 
وتیشی” بۆساڵی 2014 پەیوەندی بازرگانی لەنێوان کوردستان و ئێراندا بە 8 ملیار دۆلار مەزەندەکراوە وە ئاواتەخوازین ئەم رێژەیە دابەزیت ئەوەش بەکردنەوەی چەند کارگەیەک و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی و گەشتوو گوزار”
 
 لە لایەكی دیكەوە یاسین مەحمود ڕەشید ؛سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەران؛ ئاماژەی بەوەدا:” كە لەم مونتەدایەدا هەوڵ دەدەین كارئاسانی بۆ بازرگانان و ئەو گرفتە بازرگانیانەی هەن شەن و كەو بكەین و رێچارەیان بۆ بدۆزینەوە”.
مونتەدای ئابوری (سلێمانی – سنە) تا 29ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێتت ، كە لە كۆتا رۆژدا پرۆتۆكۆلی ئابووری نێوان هەردوو شار لە هۆتێل تایتانیكی شاری سلێمانی واژو دەكرێت .