به‌پێی راپۆرتێك كه له‌لایه‌ن بانكی نیشتمانی كوه‌یت ئاماده‌كراوه، پێشبینی ده‌كرێت بودجه‌ی وڵاتی كوه‌یت كه یه‌كێكه له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی نه‌وت،به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی بهرههمو نرخی نه‌وت له‌ساڵی دارایی (2012 – 2013)دا زیاده به‌بڕی نێوان (34) ملیار‌و (800) ملیۆن دۆلار بۆ (45) ملیار‌و (500) ملیۆن دۆلار تۆمار بكات،به‌مه‌ش بودجه‌ی ئه‌و وڵاته (14) ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك زیاده به‌خۆیه‌وه به‌دیی ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشتر حكومه‌تی كوه‌یت به‌خه‌مڵاندنی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به (65) دۆلار پێشبینی ده‌كرد بودجه‌ی ساڵی دارایی وڵاته‌كه‌ی كه (31)ی ئازاری (2013)دا كۆتایی دێت، به‌بڕی (26) ملیار دۆلار كورت بهێنێت،به‌ڵام لهئێستاداپێشبینیهكانی بانكی نیشتمانی كوه‌یت له‌سه‌ر ئه‌وه بونیادنراوه كه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان بكه‌وێته‌وه نێوان (104 بۆ 107) دۆلار.
جێی ئاماژه‌یه كوه‌یت رۆژانه نزیكه‌ی (3) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دههێنێتو كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌ماوه‌ی (5) ساڵی داهاتوودا به‌بڕی نزیكه‌ی (100) ملیار دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری له‌كه‌رتی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.