چین: سه‌رمایه‌گوزاریی‌ بیانی‌ گه‌یشته‌ زیاتر له‌ (91) ملیار دۆلار

وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ چین رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی‌ (10) مانگی‌ سه‌ره‌تایی‌ ئه‌مساڵدا سه‌رمایه‌گوزاری‌ بیانی‌ له‌وڵاته‌گه‌ی‌ گه‌یشته‌ (91) ملیار‌و (700) ملیۆن دۆلار،به‌مه‌ش به‌راورد به‌هه‌مان ماوه‌ی‌ ساڵی‌ رابردوودا به‌رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا (3،45) دابه‌زینی‌ تۆماركردووه‌،له‌كاتێكدایه‌ كۆی‌ سه‌رمایه‌گوزاری‌ بیانی‌ له‌چین له‌ماوه‌ی‌ (10) مانگی‌ سه‌ره‌تایی‌ ئه‌مساڵدا سه‌رمایه‌گوزاری‌ له‌كه‌رتی‌ دارایی‌ ناگه‌رێته‌وه‌.
له‌مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا لێشاوی‌ سه‌رمایه‌گوزاری‌ بیانی‌ به‌ره‌و چین گه‌یشته‌ (8) ملیار‌و (300) ملیۆن دۆلار،كه‌ به‌راورد به‌مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ (2011)دا به‌رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا (0،28) پاشه‌كشه‌یكردوه‌.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌،باراك ئۆباما سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌میانه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ  وین جیا باو سه‌رۆك وه‌زیری‌ چین له‌ كه‌مبودیا وتی‌: ئه‌مریكا‌وچین كه‌ یه‌كه‌م‌و دووه‌م گه‌وره‌ هێزی‌ ئابوورین له‌جیهاندا به‌پرسیاریه‌تی‌ تایبه‌تی‌‌و زیاتریان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر بۆ سه‌ركردایه‌تێكردنی‌ ئابووری‌ جیهان به‌ره‌و گه‌شه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام‌وهاوسه‌نگ نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی‌ ئاسیا به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌موو جیهان.