ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند” پێشبینی دەكەن ئەم مانگە حكومەتی بەغدا بڕی 800 ملیار دینار وەك بەشە بودجەی هەرێم رەوانەی هەولێر بكات.
مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكیدا راگەیاند ” بەپێی ئەو پلانەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق رێككەوتنیان لەسەر كردووە، دەبێت لە مانگی نیسان بە تێكڕای رۆژانەی 475 هەزار بەرمیل نەوت لە لایەن هەرێمی كوردستانەوە بدرێت بە كۆمپانیای سۆمۆ و لەو رێگەیەوە ڕەولنەی بازاڕەكانی جیهان بكرێت.
مەسعود حەیدەر ئاماژەی بەوەشكرد ” لە بەرامبەر ناردنی ئەو بڕە نەوتەدا حكومەتی عێراق نزیكەی 700 ملیۆن دۆلار كە دەكاتە زیاتر لە 800 ملیار دینار، وەك بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات”.