سندوقی نەختی نێودەوڵەتی هاوكاریی عێراق دەكات

هەریەكە لە وەزارەتی دارایی عێراق و سندوقی نەختی نێودەوڵەتی گەیشتنە رێكەوتن لەبارەی هاریكاریكردنی بەپەلەی عێراق لە ڕوی ئابورییەوە.
 
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە ” عێراق لە دانوستاندنەكانیدا لەگەڵ سندووقی نەختی نێودەوڵەتی رێككەوتووە، بۆ رزگاربوون لەو قەیرانە داراییەی ئێستایدا هاوكاری دارایی بەپەلەی پێبدرێت”.
 

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراقدا ئەوەش هاتوە ” رێككەوتنەكە بە ئامانجی كەمكردنەوەی خەرجییە گشتییەكانە”.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە ” وەزارەتی دارایی عێراق مافی راكێشانی پارەكەی پێدراوە كە ئەوەش لە بودجەی ساڵی 2015 دیاریكراوە”.