به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری جیهان له‌مه‌ترسی كه به‌بڕی ده‌یان ترلیۆن دۆلار له‌ئارادایه‌و به‌دوورگرتنی ئابووری جیهان له ناسه‌قامگیری،گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی سه‌رمایه‌گوزاری له‌جیهان كه سه‌رمایه‌دارانی ئهمریكاوئهوروپاوئاسیاوئوسترالیا له‌خۆ ده‌كرێت داوا له‌حكومه‌ته‌كانی وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ن هه‌نگاوه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرانگاریهكانی گه‌شوهه‌وا زیاتر بكه‌ن.
هاوپه‌یمانی سه‌رمایه‌گوزاری له‌جیهان كه چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری له‌خۆ دهكرێتو به‌بڕی (22) ترلیۆن‌و (500) ملیار دۆلار سهرماییهوموڵكومال به‌رێوه ده‌بات،ئاماژه به‌وه‌ده‌دات گه‌شه‌ی خێرای ده‌ردانه گازیه‌كان كه ده‌بێته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گهرماوزیادبوونی كۆرانگاریهكانی گه‌شوهه‌وا،ده‌بێته هۆی مه‌ترسی زیاتر بۆ سه‌رمایه‌گوزاری له‌سه‌ر ئاستی جیهان،بۆیه هاوپه‌یمانێكه داوای گفتۆگۆ ده‌كات له‌نێوان سهرمایهگوزارانو حكومه‌ته‌كان بۆ هه‌موواركردنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به گهشوههواو وزه‌دا،ئه‌م داواكاریه له‌كاتێكدا كه بڕیاره له‌نێوان (26)ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ (7) كانوونی یه‌كه‌می داهاتوودا له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌باره‌ی گهشۆههوا به به‌شداری (200) ده‌وڵه‌ت له‌قه‌ته‌ر به‌رێوه‌بچێت،كه به‌مه‌به‌ستی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی (تۆكیو)یه كه له‌مساڵدا ماوه‌كه‌ی كۆتایی دێت.
له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی گهشوههواوه كه له‌ئێستادا گێراوهتهبهر،بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و سیاسه‌ته وا ده‌كات پله‌كانی گه‌رمای كوی زه‌وی زیاتر بهرزبێتهوهوبگاته چوار خالی سه‌دیی له‌سه‌روبه‌ندی (2100)دا،ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو وشكه‌ساڵی،سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی دهریاكانوپاشهكشهكردنی ئاستی خۆراكی عه‌مباركراو.