بەهۆی خراپی ڕێگەی عوزێم كرێی بارهەڵگرەكان دوو بەرامبەر زیادبووە

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا ڕێگای هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل لە ڕێگا سەرەكیەكانی بەغداد مەترسی لەسەرە بەوهۆیەشەوە لەئێستادا كرێی هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان دووبەرامبەر زیادی كردووە بەو پێیەی ئاراستەی هاتوچۆكردنیان گۆڕیوە.
 
بورهان عەلی ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆسایتی ژووری بازرگانی وتی” پێش شەڕی تیرۆرستانی داعش كرێی ئەو كۆنتێنەرانەی لە سلێمانیەوە دەڕۆشتن بۆ بەغداد 700 دۆلاربوو بەڵام لە ئێستادا بە هۆی خراپی ڕێگای عوزێم لە ناوچەكانی خانەقین و نەفت خانەوە بارەكان دەڕوات كرێی ئەو كۆنتێنەرانەش لەوێوە بە 1400 بۆ 1500 دۆلاری ئەمریكیە”
 
وتیشی” ئێستاش ڕێگەی خانەقین و نەفتخانە زۆر گونجاو نیە بە هۆی باری ئەمنیەوە كەشۆفێرەكان زۆرجار ڕوبەڕوی توندو تیژی و كوشتنیش بونەتەوە وە هەندێكجار بارەكەش مەترسی لەسەرە و تادەكاتە شوێنی خۆی كەس ناتوانێت گرەنتی بكات”
 

ئەو ئەندامەی ژووری بازرگانی ئاماژە بەوەشدەكات “كە ناردنی شتومەك و پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ موسڵدا بەهەموشێوەیەك وەستاوە لە كوردستانەوە لەئێستادا  بەپێی زانیاریەكانی ئێمە تەنها كاڵاكانی بازرگانە توركەكان دەنێردرێت بۆ موسڵ.