” ئابووری‌ توركیا پێشكه‌وتنی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌، به‌ڵام مه‌ترسیه‌كان له‌ئارادان”

دامه‌زراوه‌ی‌ مۆدیز بۆ پۆلێنی‌ دڵنیایی‌ ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو، توركیا له‌بورای‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ قه‌رزه‌كانی‌‌وبه‌رته‌سكردنه‌وه‌ی‌ كورتهێنان له‌ته‌رازوی‌ ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی‌ به‌رێوه‌ده‌چێت هه‌نگاوی‌ به‌رچاوی‌ ناوه‌،به‌ڵام تا ئێستا لاسه‌نگییه‌ ده‌ره‌كیه‌كان ئه‌و وڵاته‌ مه‌ترسی‌ گه‌وره‌ پێك ده‌هێنن.
مۆدیز ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ ته‌رازوی‌ پێدانه‌كان له‌توركیا وا ده‌كات ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ له‌ئارادا بێت  ئابووری‌ توركیا رووبه‌ڕووی‌ شوك بێته‌وه‌،ئه‌مه‌ش سه‌رمایه‌گوزارانی‌ تووشی‌ بێ‌ هیوای‌ كردووه‌.
هاوكات ساره‌ كارلسۆن گه‌وره‌ به‌رپرسی‌ دڵنیایی‌ له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ مۆدیز وتی‌: ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی‌ توركیا ده‌یگرێته‌ به‌ر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ كورتهێنانی‌ بازرگانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ماوه‌یه‌كی‌ درێژ ده‌خایه‌نێت،بۆیه‌ پێشبینی‌ ده‌كات ئه‌و كورتهێنانه‌ له‌ساڵی‌ داهاتوودا بگاته‌ له‌سه‌دا (7،4) له‌كۆی‌ به‌رهه‌می‌ ناوخۆی‌ ئه‌و وڵاته‌،كه‌ له‌مساڵدا گه‌یشتۆته‌ له‌سه‌دا (7،8)،ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا دامه‌زراوه‌ی‌ فیتش بۆ پۆلێنی‌ دڵنیایی‌ له‌م مانگه‌دا پۆلێنی‌ دڵنیایی‌ توركیای‌ به‌رز كرده‌وه‌،ئه‌مه‌ وایكرد توركیا دوای‌ (18) ساڵ پله‌ی‌ سه‌رمایه‌گوزاری‌ به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ دامه‌زراوه‌ی‌ مۆدیز له‌سه‌ر زاری‌ مارتن كۆلهاس راڤه‌كار له‌ مۆدیز وتی‌: دامه‌زراوه‌كه‌یان پێشبینی‌ ده‌كات گه‌شه‌ی‌ ئابووری‌ توركیا له‌ساڵی‌ (2013)دا بكه‌وێته‌ نێوان له‌سه‌دا (3،5 بۆ 4،5).