ئەندامێكی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوەدەكات پێویستە حكومەت دۆلار بۆبازرگانان دابینبكات بە نرخی هەرزانترلەبازاڕەكاندا.
بورهان علی ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ سایتی ژووری بازرگانی وتی” ئێمە پێشنیاری ئەوە دەكەین حكومەتی هەرێم و عێراق پێویستە وەك ووڵاتانی دراوسێ هاوكاری بازرگانەكانیان بكەن بەوەی كە نرخی دۆلاریان لە بانكە مەركەزیەكاندا بەهەرزان پێدەدەن”.
وتیشی” پێویستە حكومەتی مەركەزی نرخی هەر 100 دۆلارێك بە 116 هەزار دیاریبكات بۆ بازرگانان بەتایبەتی ئەو كاتەی كە بازرگانەكە شتومەك دێنێت لە ووڵاتانەوە بەپێی ئەو فۆڕمەی پێیەتی لەڕێگەی بانكەكانەوە ئەوپارەیەی پێبدرێت”
بورهان علی ئاماژە بەوەشدەكات “هەرزانكردنی نرخی دراو بۆ بازرگانان كاردەكات سەر ئەوەی كە كاتێك بەو نرخە شتومەكەكان لە ماركێتەكان و لە بازاڕەكاندا دەفرۆشرێت بەهامان نرخی دۆلار كە 116 هەزارە ئەمەش كارناكاتە سەر گرانبونی شتومەك لەسەر هاووڵاتیان بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم كاربكات بۆ گرتنەبەری ئەم ڕێگایە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەشڵێت ” نمونەی ووڵاتی ئێرانمان هەیە، كاتێك گەمارۆی ئابوری خرایە سەر حكومەتی ئێران دۆلاری دەدا بە بازرگانان بەنرخێكی زۆر هەرزانتر لە بازاڕ بەمەش گرانی بازاڕی ڕاگرتبوو.