بۆ زیاتر گرنگیدان بەپەیوەندیە بازرگانیەكان لە نێوان وڵاتی سوید و شاری سلێمانیدا شاندیكی بازرگانی سویدی سەردانی ژوری بازرگانی سلێمانیان كرد.
سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەل ژمارەیەك لە ئەندامانی ژوور لەگەل شاندی بازرگانی سویدی لەبارەی رەوشی بازرگانی سلێمانی و سوید كوبونە.
شاندەكەی سوید چەند شارەزایەكی بواری كاری بازرگانیان لەگەڵدا بوو كە تایبەت كاردەكەن لە بورای رێنیشاندەری بەو ریكخراوانەی كاری بازرگانی دەكەن بو پێدانی زانیاری و راگۆرینەوەی زانیاری و شارەزابون.
سیروان محەمەد سەروكی ژووری بازرگانی سلیمانی لە كوبونەوەكەوەدا رایگەیاند “شاری سلێمانی یەكیكە لەوشارانەی كە بەرەوپیشچونێكی بەرچاوی بەخویەوەدیووە و توانیویەتی لە چەندین بواری پیشەسازی و بازرگانی بەرەو پیشچون بەخویەوە ببینێت كە ئەمەش بوتە هوی بەرەوپیشچونی شارەكە.
سەروكی ژوری بازرگانی سلێمانی داوایكر وڵاتی سوید گرنگی بە هەرێمی كوردستان بدات و وتی “لە شاری سلێمانی شوینی كاركردن زۆرە بۆ كومپانیا سویدیەكان گەر ئیوە هەوڵبدەن لەولاتی سوید كومپانیاكان بهێنن تا پەیوەندیەكانمان بەرەو پیشبروات و ئەوانیش بتوان سود بگەیەنن بە هەرێمی كوردستان.
شاندەكەی وڵاتی سوید ئاماژەیان بەوەدا بە هەموو شێوەیەك كاردەكەن تا كۆمپانیا بازرگانی و كشتوكالی و پیشەسازیەكان بهێننە هەریمی كوردستان و بەشێوەیەكی پێشكەوتوو باسی كوردستان بۆ بازرگانانی سوید بكەن.