وەک وەفایەک بۆ شەهیدان 1121 نەمام لەهەواری شار لەشاری سلێمانی نێژرا.
ڕێکخراوی ئیبراھیم ئەحمەد فاوندەیشن بەچاندنی ١١٢١ نەمامی لە پارکی ھەواری شار ئەنجامدرا، بڕیارشە لە ئایندەدا ناوی سەرجەم شەھیدان لەسەر ئەو درختانە بنوسرێتەوە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محەمەد و نەوزاد غفور جێگری دووەمی سەرۆک بەشدارییانکرد لە ناشتنی ١١٢١ نەمامی لە پارکی ھەواری شار لای خۆشیەوە سیروان محەمەد ڕایگەیاند ژووری بازرگانی سلێمانی تائێستا لەهاوکاری کردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە بەکڕین و ئامادەکردنی چەندین پێداویستی کەهێزەکانی پێشمەرگە پێویستیان بووە و ئەمڕۆش بەئەرکی خۆمانی دەزانین کە نەمام بۆ شەهیدانی سەربەرزی کوردستان بڕوێنین و لەسایەی خوێنی ئەوانەوەیە کە کوردستان ئازادە و ئێمەش بۆ ڕۆڵەکانی ئەوان و بۆ کوردستان ناوچەکە سەوزدەکەین.