بڕێک پاره‌ بۆ به‌ڵێنده‌رانی هه‌ولێر و سلێمانی خه‌رجده‌کرێت

بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێ‌ بە رێژەی 20% پارە بۆ بەڵێندەرانی سلێمانی ‌و هەولێر خەرجدەكرێت و دوو بانكیش دیاریكراون بۆ خەرجکردنی پارەكە.
هاوار شێخ رەئووف، بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند”بۆ ئەو بەڵێندەرانەی بڕیاربووە تا29/12/2014 پارەیان بۆ خەرجبكرێت، بە رێژەی 20% پارەیان بۆ خەرجدەكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد “دوو بانك بۆ وەرگرتنی ئەو پارەیە تەرخانكراوە، بانكی ئاڵای هەرێم لە سلێمانی و بانكی چۆلی لە هەولێر”.
بەهۆی قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستانەوە بەڵێندەران پارەیەكی زۆریان كەوتە لای حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێستاش حكومەت بەچەند قۆناغێك‌و بەبڕی جیاواز پارەكەیان دەداتەوە.