دوای راگه‌یاندنه ده‌ستوورییه‌كه‌ی و ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێك كه زیاتر تایبه‌ت بوو به زیادكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، حكومه‌تی ئه‌مریكا راسته‌وخۆ نیگه‌رانیی له هه‌ڵسوكه‌وت و بڕیاره‌كانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر ده‌ربڕی.
ڤیكتۆریا نۆلاند، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: بڕیاره‌كانی محه‌مه‌د مورسی بووه‌ته مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، داواشیكرد به رێزگرتن له ئازادییه سه‌ره‌كییه‌كان و مافی تاكه‌كه‌س و ده‌سه‌ڵاتی یاسا، ئه‌و بۆشاییه ده‌ستوورییه پڕبكرێته‌وه كه له میسر هه‌یه.
هاوكات فیلیپ لالیۆت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا نیگه‌رانیی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و وتی: بڕیاره‌كانی محه‌مه‌د مورسی و راگه‌یاندنه ده‌ستوورییه‌كه‌ی له‌رێچكه‌ی خۆی لایداوه‌و دوای چه‌ندین ساڵ له دیكتاتۆریه‌ت، ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسییه‌ی هه‌موان خوازیارن له میسر بێته‌كایه‌وه، هه‌روا به ئاسانی نایه‌ته ده‌ست.