“نرخی 100 دۆلار ده‌بێته‌وه‌ به‌ 123 هه‌زار دینار”


ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت
“نرخی دۆلار به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ دابه‌زین و ده‌شڵێت ” تا كۆتایی ئەم
مانگە نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی دەبێت بە 123هەزار دینار
.

سەرحان ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی
دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق له‌لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: لە بانكی ناوەندیی
عێراق بەم نزیكانە لە بڕی 75ملیۆن دۆلار ڕۆژانە 120ملیۆن دۆلار دەخرێتە بازاره‌وه‌
.
وتیشی: زیادكردنی خستنەرووی
دۆلار بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار و جێگیركردنیەتی بەرامبەر دراوی عێراقی
.
ئەو ئەندامە كوردەی لیژنەی
دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: تا كۆتایی ئەم مانگە نرخی 100 دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
نرخی جارانی و دەبێته‌وه‌ بە 123هەزار دینار.