لەڕۆژی ژینگەی كوردستاندا داوای وەزارەتی ژینگە دەكرێت

داوادەكرێت حكومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمان گرنگی بدەن بە ژینگە و وەزارەتێكی تایبەت بە ژینگە دامەزرێنن.
 
ساڵح ڕەحمان ئەندامی دەستەی تۆڕی زەوی لە شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ سایتی ژووری بازرگانی دەڵێت” بەڕێپێوانێكی پاسكیل سواری لەبەردەم باخی گشتیەوە دەچین بۆ بەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان و یاداشتێك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەین”
 

ساڵح ڕەحمان وتیشی” لەو یاداشتەدا باسی كێشە ژینگەیەكان دەكەین و داوای بەگەڕخستنی وەزارەتی ژینگە یان وەزیری ژینگە بۆكاروباری هەرێم دەستبەكاربێت و وەزارەتەكە كاربكاتەوە بۆئەوەی لەورێگەیەوە گرنگی زیاتر بە ژینگەی هەرێمی كوردستان بدرێت”