هەناردەی نەوتی عێراق بۆ زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیل بەرزدەبێتەوە

بریكاری وەزیری نەوتی عێراق، رایدەگەیەنێت” ئاستی هەناردەی نەوت، ڕۆژانە بۆ زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیل بەرزدەبێتەوە.
 
فەیاز نیعمە بریكاری وەزیری نەوتی عێراق، لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق، ڕۆژانە گەیشتوەتە 3 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل و بڕیاریشە بەپێی پلانێكی وەزارەتەكەیان، تێكڕای بەرهەمهێنانی نەوت تا ساڵی 2018 ، ڕۆژانە بگەیەننە 6 ملیۆن بەرمیل.
 
نیعمە ئاماژەی بەوەشكردوە “تێكڕای بەرهەمی نەوتی كیڵگەكانی كەركوك، رۆژانە 300 هەزار بەرمیلەو ئەو بڕەش لەچوارچێوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركی كە 350 هەزار بەرمیلە، رەوانە دەكرێت‌و  پێشبینیشی كرد ئاستی هەناردەی نەوت لەماوەی ئەمساڵدا، رۆژانە بە بڕی 550 هەزار بەرمیلی تر زیاد بكات.
 

بریكاری وەزیری نەوتی عێراق ئاشكراشیكرد “ڕۆژانە 900 ملیۆن پێ سێجا لە غازی سروشتی بەرهەم دەهێنرێت كە زۆربەی ئەو غازەش بەرهەمی كێڵگەكانی بەسرەیە.