كۆمیسیۆنی ئەوروپا بەنیازە بەفەرمی تۆمەت ئاراستەی زلهێزی ئەمەریكی گووگڵ بكات بەوەی ” كاری قۆرخكاری و سیاسەتی بازرگانی گەندەڵی ئەنجامداوە، كە ئەم تۆمەتانە دەبنە هۆی سزایەكی دارایی قورس بەسەر كۆمپانیای گوگل.
ئەو سزایەی ئەوروپا بەنیازە بەسەر كۆمپانیای گەڕانی ئەلیكترۆنی جیهانی گووگڵ بیسەپێنێت، قەبارەكەی دەگاتە سەدا 10 ی سەرجەم داهاتە جیهانییەكانی، یاخود بڕی شەش بۆ حەوت ملیار یۆرۆ كە دەكاتە (7.2 و 8.4 ملیار دۆلار)، كە ئەم سزایە لەلایەن دووەم باڵاترین دەستەی سیاسی و ئابووری یەكێتی ئەوروپاوە دەردەچێت.
ئاراستەكردنی تۆمەتەكانیش دوای پێنج رۆژ لەبەردەوامبوونی لێكۆڵینەوەكان دێت بۆ دووپاتكردنەوەی “پەیڕەوكردنی سیاسەتەكانی قۆڕخكاری”، كە لەلایەن گووگڵەوە لەنێو ئەوروپاوە ئەنجامدراوە، ئەمەش دژی ئاراستەی ئەوروپایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قۆرخكاری و پاراستنی ركابەری یەكسانی بازرگانییە.
چاوەڕواندەكرێت كۆمیسیۆنی ئەوروپا بەفەرمی تۆمەتەكانی ئاراستەبكات بەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بێت و بیانووەكانی خۆی بەیاساو دۆكیۆمێنت بخاتەڕوو، هاوكات 6 هەفتەشی بۆ دەستنیشانكراوە بۆ ئەوەی وەڵامی بداتەوە، ئەگەرنا دەكەوێتە ژێر باری پێبژاردنی دارایی زۆرەوە.