بە بۆنەی سەری ساڵی كوردانی ئیزیدی چارشەمبوا سۆر ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برا ئیزیدەكانمان دەكات.
ژووری بازرگانی هیوادەخوازێت هەمیشە لەسایەی ئارامی و ئازادی بیروباوەڕدا جەژن و بۆنەكان بكرێتەوە، بەڵام بەداخەوە چارشەمبوا سۆر ئەمساڵ، هاوكات بوو لەگەڵ فڕاندن و ئەنفالكردنی سەدان كچ و ژنی پاكیزەی شەنگال، ئەم كردەوە چەپەڵ و نامرۆڤانەی تیرۆرستانی داعش، پەڵەیەكی ڕەشە بەناوچاوانی تیرۆرستانەوە.
هیوادارین ساڵی ئایندە، ئێزیدییەكان ئەم جەژنە لە كەش و هەوایەكدا بكەنەوە كە دەستی رەشی تیرۆریستان لە كوردستان دووربێت و هەمو لایەكمان لەسایەی ئارامی و پێكەوە ژیاندا پیرۆزبایی ئەم بۆنەیە لە خوشك و برا ئێزیدییەكان بكەین.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی