تۆڕی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له ئامارێكی نوێ‌دا ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕو توندوتیژییه‌كان له سوریا، تائێستا هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د دوو هه‌زار‌و 710 منداڵیان كوشتووه.
ئاماره‌كه ورده‌كاریی زیاتری له‌باره‌ی ره‌گه‌ز و ته‌مه‌ن و چۆنێتی كوژرانی منداڵانی سوریا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاشكرایكردووه، له‌و ژماره‌یه، هه‌زار و 873 منداڵیان كوڕن و 873 منداڵیان كچن.
25 منداڵ له‌و ژماره‌یه له زیندانی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌ددا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، وێڕای ئه‌مه‌ش 650 له‌و منداڵانه‌ی كه كوژراون له‌خوار ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه بوون و 62 منداڵیشیان ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵییان تێنه‌په‌ڕاندووه.
له توندوتیژییه‌كانی دوێنێ هه‌ینیشیدا له دیمه‌شقی پایته‌خت و ریفی دیمه‌شق و حه‌ما و لازقیه و دیر ئه‌لزور و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته 76 كه‌س كوژران و له شه‌قامی خالد بن وه‌لیدی دیمه‌شقی پایته‌ختیش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بازگه‌یه‌كدا روویدا، كه بووه‌هۆی برینداربوونی ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازی ناو بازگه‌كه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره ره‌سمییانه‌ی له‌به‌رده‌م تۆڕ و روانگه و رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤن، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژییه‌كانی سوریا كه ماوه‌ی 20 مانگه به‌رده‌وامه، زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س كوژراون و نیو ملیۆن هاوڵاتیی دیكه‌ش ئاواره‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بوون.