لە شاری سلێمانی هەموو هاوكاری و كارئاسانیەك بۆ خاوەنی نانەواخانەو فڕن و سەمونخانەكان دەكرێت بۆ ئەوەی بەهەمان كێش و نرخی ئێستا بەرهەمەكانیان بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.
ئەمڕۆ سێ شەممە 14 نیسانی 2015, بەمەبەستی پاڵپشتی كردنی زیاتری نانەواو فڕن و سەمونخانەكان لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەرهەمەنەوتییەكان و نوێنەری نانەوا و سەمونخانەكاندا كۆبوویەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكان ئامادەی بوو باس لە هەماهەنگی نێوان حكومەت و خاوەنی هەموو ئەو شوێنانەكراو جەختیش لەسەر پاڵپشتی كردنی زیاتر خاوەنی نانەواخانەو فڕن و سەمونخانەكان كرایەوە.
قائیمقامی سلێمانیش رایگەیاند “لەروانگەی بەدیهێنانی بەرژەوەندی گشتی مەبەستیانە هاوكاری و كارئاسانی زیاتر پێشكەش بە نانەواخانەو فڕن و سەمونخانەكان بكەن بۆ ئەوەی بەهەمان كێش و نرخی ئێستا بەرهەمەكانیان بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن و هەروەها بایەخی زیاتر بە پیشەكەیان بدەن.
ووتیشی “لە دابینكردنی سوتەمەنیدا هاوشێوەی نانەواخەنەكان پاڵپشتی فڕن و سەمونخانەكانیش دەكەن .
ئاوات محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد “حكومەت هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی ئەو ئەركەی كە لەسەر شانیەتی بۆ خزمەتكردنی هەموو چین و توێژەكان بە باشترین شێوە جێبەجێی بكات .