هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و ئێراندا دروستدەكرێت

هەریەكە لە عێراق و ئێران رێكەوتننامەیەكیان لەبارەی دروستكردنی هێلێكی شەمەندەفەر لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ كرد.
 
باقر زوبێدی، وەزیری گواستنەوەی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەگەڵ عەباس ئاخوندنی وەزیری گواستنەوەی ئێران لە بەسرە سازیكرد، ئاماژەی بەرێكەوتننامەیەكی نێوان هەردو وڵات كرد سەبارەت بەپڕۆژەی بەستنەوەی عێراق بەئێرانەوە لەرێگەی هیڵێكی شەمەندەفەرە كە بەسرەو شەلەمچە بە ئێران دەگەیەنێت و لەو رێگەیەشەوە هەردو وڵات بەهەریەك لەچین و ئەوروپا دەبەستێتەوە.
 
زوبێدی، وتیشی: تێچوی پرۆژەكە دەكەوێتە ئەستۆی عێراق، چونكە پرۆژەكە دەكەوێتە سنوری عێراقەوەو درێژییەكەی 32 كیلۆمەترو نیوە و بۆ ئەو مەبەستەش دەستدەكرێت بەپاككردنەوەی ناوچەكە لەمین.
 

لای خۆشیەوە عەباس ئاخوندی، وەزیری گواستنەوەی ئێران رایگەیاند: پرۆژەی دامەزراندنی ئەو هێڵە سودی ئابوری گەورەی دەبێت و بەكەمترین تێچونیش شمەك و كاڵاكان  بەرەو دەرەوەی هەردو وڵات دەگوازێتەوە.