بیرە نەوتییەكانی ئەمریكا لە پاشەكشەدان

بەپێی راپۆرتێكی كۆمپانیای بیكەر هیوز بۆ خزمەتگوزارییە نەوتیەكان لەئێستادا بیرە نەوتیەكانی ئەمریكا لە پاشەكشەدان و هەنگاوەكانی ئەو پاشەكشەكردنەش لە پرۆسەی هەڵكەندنی بیری نەوتی نوێدا خێراتر بووە.
 
لە راپۆرتەكەی بیكەر هیوز ئاماژە بەوەكراوە “ژمارەی هەڵكەندن بیرە نەوتییەكانی بەردەست لە هەفتەی رابردوو بەئاستی 42 بیر راگیراون ‌و ژمارەی هەڵكەندنە گشتیەكانیش گەیشتووەتە 760 پرۆسە، كەئەمەش بەرزترین ئاستی دابەزینە لەماوەی مانگێك”.
 

لە حوزەیرانی 2014، بەهۆی تێربوونی بازاڕەكان لەخستنەرووی نەوتی خاو‌ و تۆماركردنی پازدانی گەورە لەبەرهەمهێنانی نەوتی لیتەیی ئەمەریكا ‌و نقوومبوونی بازاڕەكان لە بەرهەمی ئەو وڵاتە، نرخی بەرمیلێك نەوت لە 110 دۆلارەوە بۆ خوار 45 دۆلاری ئەمەریكی تووشی داڕمان بوویەوە و تا كۆتاییەكانی ئەو ساڵەش سەدا 60 بەهاكەی لەدەستدا.