مانگی رابردوو هەرێم رۆژانە 925 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە

لە مانگی‌ رابردودا هەرێمی كوردستان رۆژانە (925) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمی‌ هەبوە و لەو رێژەیەش‌ (170) هەزار بەرمیلی بۆ بەكاربردنی‌ ناوخۆیی‌ بوە (755) هەزار بەرمیلیش ئامادەی‌ هەناردەكردن بوە.
 
رێكخراوی‌ دۆر بۆ زانیاری‌ نەوتی‌ كوردستان ئاشكرایدەكات: بەپێی پلانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كۆی‌ بەرهەمی‌ نەوت لە مانگی‌ رابردودا (925) هەزار بەرمیل بوە،‌ بەكاربردنی‌ ناوخۆییش كە زۆرینەی‌ بۆ پاڵاوگەكانی‌ ناوخۆ دەچێت و لە ناوخۆی‌ هەرێم  بەكاردەهێندرێت، گەیشتووەتە (170) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەو ریژەیەش بەراورد بە مانگی‌ شوباتی‌ ئەمساڵ هیچ زیادبونێكی‌ بەخۆوە نەبینیوه، هەرچی‌ بەرهەمی‌ پوختە واتە ئەوەی‌ ئامادەكراوە بۆ هەناردەكردن (755) هەزار بەرمیل بوە لە رۆژێكدا.
 

بەپێی راپۆرتەكە:ئاستی‌ بەرهەمهێنانی‌ نەوتی‌ هەرێم لە مانگی‌ ئازاردا بە بەراورد لەگەڵ مانگی‌  پێشوتر بڕی‌ (15) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا زیادیكردوەو ئەو زیادكردنەش بەهۆی بەرهەمی كێڵگەی‌ خورمەڵەوە بوە.