وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستیانكرد‌ووه به دیزاینكردنی پردێكی نوێ كه رێگه‌ی هه‌ولێر ـ كۆیه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، بۆ ساڵی داهاتووش له‌سنووری پارێزگای سلێمانی 140 پڕۆژه‌ی رێگاوبان و تونێل پێشنیاز كراوه.
كامه‌ران ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به (خه‌ندان)ی راگه‌یاندوە: ده‌ستیانكرد‌ووه به ئاماده‌كردنی دیزاینێكی نوێ بۆ پردی رێگه‌ی هه‌ولێر _ كۆیه، كه پێشتر به رووداوێكی هاتوچۆ رووخا و به‌پردی دێگه‌ڵه ناسراوه، به‌م نزیكانه ته‌واو ده‌كرێت كه دوسایده‌و ده‌خرێته بواری جێبه‌كردنه‌وه.
وتیشی: “ئه‌و پرده‌ی ئێستا له‌سه‌رو پرده روخاوه‌كه‌وه به‌شێوه‌ی كاتی دانراوه، له‌رووی سه‌لامه‌تیه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، به‌ڵام یه‌ك سایده‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر پرده‌كه”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه توانا كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێگاوبانی سلێمانی رایگه‌یاند: بۆ ساڵی ئاینده 2013 ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یان پێشنیاز كرد‌ووه، كه دوو پلانیان هه‌یه، یه‌كه‌میان له پارێزگایه دووه‌میان خۆیان له‌وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده‌ی ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند: له‌پارێزگای سلێمانی 90 بۆ 110 پڕۆژه پێشنیاز كراوه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌شیانه‌وه 35 پڕۆژه‌یان بۆ پرد و دوسایدكردنی رێگاكانه‌وه ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان كرد‌ووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی بودجه‌و گرنگی پڕۆژه‌كان ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌ستنیشان بكرێت و په‌سه‌ند بكرێن، تا ساڵی داهاتوو بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.