عێراق تائێستا مامەڵەی نەوت فرۆشێك لەگەڵ هەرێم دەكات

بریاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت “هەرێمی كوردستان بەپێی هەناردەكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی عێراقەوە موچەی بۆدێت.
 

ئەحمەد حاجی رەشید بریاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق لەلێدوانێكیدا بوسایتی ژوور وتی” هەرێمی كوردستان بە چ ئەندازەیەك نەوتی ناردبێت بەو نرخەی كەوا عێراق نەوتی فرۆشتووە بەهەمان بڕ پارەی ناردۆتەوە بۆ حكومەتی هەرێم”.

وتیشی” بە سێ گوژمە ئەو پارەیە دراوە یەكەمیان بڕی 210 ملیۆن دۆلار بووە گوژمەی دووەم 420 ملیۆن دۆلارە گوژمەی سێهەم 455 ملیۆن دۆلارە”
 

ئاماژە بەوەشدەكات “حكومەتی هەرێمی كوردستان تاچەند پابەندبێت بە ڕێكەوتنەكەوە ئەوەندە پابەند دەبێت بە ئیلتیزاماتی مالیەوە.

سەبارەت بە كورتهێنانی بودجە ئەندامەكەی بریاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق دەڵێت” عێراق توشی قەیرانێكی دارای گەورەبووە بەهۆی ئەوەی ڕۆژانە پێویستی بە 118 ملیۆن دۆلارە تەنها بۆ مووچەخۆرانی وە لە ئێستادا موچەخۆرانی عێراق 3 ملیۆن و 53 هەزاركەسبووە نزیكەی 500 هەزار موچەخۆری دیكە ڕوی تێكردووە بۆسەر فەرمانگەی حكومەتی مەركەزی كە خۆی لە 3 ملیۆن و 600 هەزار فەرمانبەر دەبینێتەوە واتا عێراق مانگانە پێویستی بە 3 ملیار وو 600ملیۆن دۆلار دەبێت بۆ مووچەخۆران”
 

ئەحمەد حاجی رەشید جەختدەكاتەوە كە ئەمساڵ عێراق ناتوانێت هیچ پرۆژەیەكی وەبەرهێنان جێبەجێ بكات جگە لە پێدانی موچە بە فەرمانبەران.