كۆمپانیای (بی ئێم دەبلیو)ی ئەڵمانی بڕیاریدا بە كشانەوەی 80 هەزار ئۆتۆمبێلی كۆمپانیاكەی لە وڵاتی چین ئەویش بەهۆی بونی كێشە تیایاندا.
فەرمانگەی چاودێریكردنی كوالێتی بەرهەمەكان لە وڵاتی چین لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە” پاش تاقیكردنەوە دەركەوتوە ژمارەیەك لە ئۆتۆمبیلەكانی كۆمپانیای BMW كە ڕەوانەی چین كراوە كێشە لە بزوێنەرەكانیاندا هەیە.
بەپێی زانیارییەكانیش دوای ئەو بەیاننامەیە، كۆمپانیای BMW بڕیاریداوە بە گەڕاندنەوەی 80 هەزار ئۆتۆمبێل لە وڵاتی چین.
جێی ئاماژەیە پێشتریش كۆمپانیای تۆیۆتای یابانی بەهۆی بونی كێشەوە ژمارەیەك لە ئۆتۆمبیلەكانی لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كشاندەوە.