عێراق داوا دەكات هەرێم باجی گومرگی ئاسمانی زیاد بكات

لەئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی كێشەی گومرگی ئاسمانیان بۆ دروستبووە و حكومەتی عێراقی داوادەكات هەرێم پابەندبێت بە گومرگی عێراقەوە.
 
ئەحمەد حاجی رەشید بریاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق لەلێدوانێكیدا بوسایتی ژووری بازرگانی وتی” كێشەیەكی دیكە لە نێوان حكومەتی عیراق و هەرێم سەرهەڵدەدات، ئەویش كەمكردنەوەی باجی گومرگی ئاسمانییە”.
 
وتیشی” حكومەتی هەرێم ٢٪ وەك گومرگ وەردەگیرێت بەڵام عێراق٥٪ وەردەگرێت، ئەمەش بۆتە هۆی دروستكردنی كێشە لە هێڵی ئاسمانی عێراقیدا، چونكە زۆربەی ئەو بارانەی لە ڕێگای فڕۆكەوە دێن ڕوو دەكەنە هەولێر و سلێمانی”.
 

ئەحمەدی حاجی رەشید ئاماژەی بەوەشدا “حكومەتی عیراقی كۆبونەوەی ئەنجامداوە و تیایدا باس لەوەكراوە گومرگ وەك خوی جێبەجێ‌ بكرێت و هەرێم پابەندبێت پێوەی و هاوشێوەی عێراق گومرگ بكات بە ٥٪ “.