بەڕێوەبەری کۆمپانیای هەناردەکردنی گازی ئێران رایگەیاند، تا ناوەڕاستەکانی مانگی داهاتوو، گازی ئێران ئامادەی هەناردەکردن دەبێت بۆ بەغدا.
عەلی رەزا کامیلی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای هەناردەکردنی گازی ئێران رایگەیاند، گازی ئێران لە ناوەڕاستەکانی مانگی پێنجی ئەمساڵ دەگاتە بەغدای پایتهختی عیراق.
کامیلی ئاماژهی بهوهشکرد ” ئێستا هاوئاهەنگی تەواو لەنێوان کۆمپانیای نیشتمانی گازی ئێران و کۆمپانیای هەناردەکردنی گازی ئێران لە ئارادایەو هەردوو کۆمپانیا بەنیازن بە زووترین کات گازی ئێران بگەیەننە بەغدا.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای هەناردەکردنی گازی ئێران ئاشکراشیکرد” هەناردەکردنی گازی ئێران بۆ عێراق، هەناردەکردنی گاز بۆ بەسرەش لە خۆدەگرێت و بڕیارە بەم زووانە رۆژانە 4 ملیۆن مەتری سێجا گازی ئێران هەناردەی بەغدا بکرێت.
کامیلی سەبارەت بە هەناردەکردنی گاز بۆ بەسرەش رایگەیاند، رێژەی هەناردەکردنی گاز بۆ بەسرە لە رۆژانەی 5 ملیۆن مەتری سێجا دەسپێدەکات و دەتوانێت تا رۆژانە 30 ملیۆن مەتری سێجا بەرزبکرێتەوە.