مامۆستانه‌کی زانکۆ داواده‌کات کرنکی به‌توانای قوتابیان بدرێت

کردنه‌وه‌ی ڤستیفاڵە خۆراکیه‌کان له‌ کۆلێژەکانی کشتوکاڵدا گرنگی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی قوتابیان و به‌روپێشبردنی خۆراکی ته‌ندروست، مامۆستایەکیش داواده‌کات گرنگی به‌ ڤستیفاڵ بدرێت.
شۆخان هیدایه‌ت مامۆستای کۆلێژی کشتوکاڵ له‌زانکۆی سلێمانی بۆسایتی ژووری بازرگانی ده‌ڵێت” ئه‌و فستیڤالآنه‌ی سالآنه‌ له‌ کۆلێژه‌کاندا ده‌کرێته‌وه‌ گرنگی زۆری ده‌بێت تا له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ بتواندرێت توانای قوتابیان ببیندرێت له‌ به‌رهه‌م هێنانی به‌رهه‌می خۆراکی ته‌ندروست”
ئاماژەی به‌وه‌شدا” ئه‌مساڵ له‌ کۆلێژی کشتوکاَ ڤستیفاڵێکی گه‌وره‌ ئه‌نجامدرا به‌تایبه‌ت به‌شی خۆراک که‌ چه‌ندنن خۆراک و پێداویستی ته‌ندروست له‌لانه‌ن قوتابیانه‌وه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی ئێمه‌ی مامۆستا ئاماده‌کرابوو که‌ بوه‌ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م به‌شداربوان زۆربه‌ی ئه‌و خۆراکانه‌ی ئاماده‌کرابوو فرۆشرا له‌و ڤستیفاڵه‌دا”
له‌ئێستادا ئه‌وخۆراکانه‌ی دێنه‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ له‌چه‌ندین وولآته‌وه‌دم به‌لآم تائێستا نه‌تواندراوه‌ وه‌ک پێویست گرنگی به‌ به‌رهه‌مهێنانی خۆراکی ته‌ندروست و ناوخۆی بدرێت.

ز.ر