ئیمام و سه‌رپه‌شتیاری مزگه‌وتی حوسه‌ینیه‌ی شاری سلێمانی رایگه‌یاند، سبه‌ی به به‌شداری ده‌یان كه‌س مه‌راسیمی عاشورا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
حسێن خۆشناو، ئیمام و سه‌رپه‌شتیاری مزگه‌وتی حوسه‌ینیه‌ی شاری سلێمانی، به (خه‌ندان)ی راگه‌یاندوە: سبه‌ی له شاری سلێمانی مه‌راسیمی یادی عاشورا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشی: “به‌شداربوان ته‌نها ئه‌و كوردانه‌ن كه له شاری سلێمانی نیشته‌جێن و له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شیعه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌ره‌به میوانانه‌ی كه له شاری سلێمانی نیشته‌جێن.
خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌راسیمه‌كه ته‌نها له‌ناو مزگه‌وته‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وه‌ك ساڵانی رابردوو ناچینه ده‌ره‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ 24/11 هاوكاته به رۆژی 10ی موحه‌ره‌می ساڵی 1432 ی كۆچی، به‌ڵام له‌لای شیعه مه‌زهه‌به‌كان رۆژی 25 مانگ ده‌كاته 10ی موحه‌ره‌م بۆیه مه‌راسیمی عاشورا له‌و رۆژه‌دا به‌ڕێوه ده‌به‌ن. شیعه مه‌زهه‌به‌كان بڕوایان وایه له‌م رۆژه‌دا ئیمامی حوسه‌ین كوڕی عه‌لی شه‌هید كراوه به‌ده‌ستی یه‌زیدی كوری مه‌عاویه، بۆیه ئه‌و رۆژه ده‌كه‌نه ته‌عزییه‌باری بۆ ئیمام حوسه‌ین، به‌ڵام ئه‌م رۆژه له‌لای سوننه مه‌زهه‌به‌كان رۆژی سه‌ركه‌وتنی مو‌سا پێغه‌مبه‌ره به‌سه‌ر فیرعه‌وندا.