به‌رپرسی کونسوڵی ئێران له‌سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت چه‌ند جارێک داوایان له‌حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق کردوه که فیزا له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران‌دا نه‌مێنێت، به‌ڵام ئه‌و داوایه ڕه‌تکراوه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ی ڕابردودا ده‌نگۆیه‌ک هه‌بو بۆ نه‌مانی فیزا بۆ گه‌شتکردن له‌نێوان هه‌رێم‌و ئێران‌دا، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا له‌نێوان هه‌رێم‌و تورکیادا هه‌یه، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت.
به‌رپرسی کونسوڵی ئێران له‌سلێمانی، حه‌مید ڕه‌زا به‌یداق له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یاند “ئێمه چه‌ندین جار داوامان له‌حکومه‌تی ناوه‌ندی کردوه که فیزا له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان‌و ئێران‌دا نه‌مێنیت‌و ته‌نها له‌سه‌ر پاسپۆرتی گه‌شتیاره‌کان “هاتن‌و رۆیشتن” بنوسرێت، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌زامه‌ندیان ده‌رنه‌بڕیوه‌و ئه‌وه پرۆتۆکۆلی نێوان سه‌فاره‌تی ئێران‌و حکومه‌تی ناوه‌ندییه”.
ه‌و به‌رپرسه‌ی کونسوڵی ئێران له‌سلێمانی رایگه‌یاند که ئه‌وان زیاتر مه‌به‌ستیان کارئاسانییکردنه بۆ هاوڵاتیان تا زیاتر بتوانن گه‌شت بکه‌ن و ئاماژه به‌وه‌شده‌کات “ئێمە لەساڵی 2008 کونسوڵمان ھێنایە ھەرێم سەرەتا گرنگیمان بە بواری تەندروستی‌و کۆمەڵایەتی‌و ڕۆشنبیری کە تەندروستی گرنگترینیان بو بەلامانەوە، پزیشکی پسپۆڕی تایبەتمان ھێنا ھەر سێ مانگ جارێک بۆ سەرجەم ناوچەکە وە ک پارێزگای سلێمانی‌و ھەڵەبجە‌و گەرمیان‌و ھەرێم بەگشتی جگە لەوەی کە نەخۆشمان ده‌نارد بۆ ئێران”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “ئێمە بۆ بازرگانەکان‌و شۆفێرە بارھەڵگرەکان مۆڵەتی سەفەری شەش مانگ‌و ساڵیان پێ دەده‌ین کە پشگیری ژوری بازرگانی دێنن بۆمان، بەڵام ھەرێم مۆڵەت تەنھا بۆ پانزە ڕۆژ دەدات‌و داوای کەفیل‌و دڵنیایی مانەوە دەکات. جاری وایە گه‌شتیارێک تەنھا یەک ڕۆژ دوادەکەوێت لای خۆیان غه‌رامه دەکرێت”.
له‌ئێستادا رۆیشتنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئێران به‌پێدانی فیزه ده‌بێت ئه‌ویش له‌ڕێی کۆمپانیاکانه‌وه که نزیکه‌ی 11 کۆمپانیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ن‌و نرخی فیزا بۆ هه‌ر که‌سێک 35 دۆلاره.