بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، کە بڕیاریداوە پشکی کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی دراوە بیانییەکان لە دۆلار دووهێندە لێبکات، بۆ رێگەگرتن لە دابەزینی بەهای دیناری عێراق بەرامبەر دۆلار.
بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، بڕیاریداوە پشکی کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی دراوە بیانییەکان لە دۆلار دووهێندە لێبکات، بۆ رێگەگرتن لە دابەزینی بەهای دیناری عێراق بەرامبەر دۆلار ، هەروەها رێگەی بە بەنکەکانی رەشید و رافیدەین و بازرگانی عێراق داوە دەست بە فرۆشتنی دۆلار بکەن بە کۆمپانیا بچووکەکانی گۆڕینەوەی دۆلار و هاوردەکاران، بۆ رێگەگرتن لە گرانبوونی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار.
ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندی عێراق لەکاتێکدایە، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەرادەیەک کاریگەری لەسەر نرخی کەلوپەل لە بازاڕەکاندا دەرکەوتووە
بەرزبوونەوەی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی بە شێوەیەكی بەرچاو بەردەوامە و ئێستا نرخێكی بەرزی نوێی تۆماركردووە، بە شێوەیەك ئێستا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان لە سەرووی 130 هەزار دینارەوەیە.
ز.ر