شارەزایەكی بازاڕی دراو: نرخی دۆلار بەرزتر دەبێتەوە

ماوەی چەند ساڵێكە نرخی دراو بەرامبەر بەدیناری عێراقی نەگەشتۆتە ئەو نرخەی كە ئێستا لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا دەفرۆشرێت و شارەزایەكی بازاڕی دراویش دەڵێت نرخی دۆلار بەرزتر دەبێتەوە.
 
حەمید عەبدووڵا ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و شارەزا لە بازاڕی دراودا رایگەیاند” ئێمە پێمانوایە نرخی دراو بەرزدەبێتەوە لەبەر ئەوەی حكومەتی عێراقی تا ئێستا هیچ هەڵوێستەیەكی نەكردووە لەیەكێك لەو ڕۆژانەی كە دۆلار بەرزدەبێتەوە ڕایگرێت یان بیشكێنێتەوە یان بڕیاری ئەوەبدات لە چكاتێكدا ڕێژەی دۆلار زیاددەكات بۆ بازاڕ”
 
وتیشی” ئێمە و خەڵكیش گومانی ئەوەی هەیە كە ئەمە دەستی حكومەتی عێراقە تاچەند بەرزتری دەكاتەوە ئەوە نازانین”
 
حەمید عەبدووڵا ئاماژە بەوەشدەكات “بەرزبونەوەی نرخی دۆلار كاریگەری سلبی دەبێت و ئەم ماوەیە هەموو شتێك گران دەبێت و بەهۆی بەرزبونەوەی دراوەوە كاڵاش گراندەبێت لە ئێستاشدا نرخی دراوی عێراقی لە شكاندایە”
 

ئەندامەكەی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی دەشڵێت” عێراق ئەگەر دۆلار لەسندوقی یەدەك دەرنەكات ئەوا چارەی هەرزانبونی دیناری عێراقی ناكات وە لەدوای شكاندنی نرخی دراو لە چەند ساڵێك بەر لە ئێستاوە تا ئێستا دۆلار ئەم ئاستەی ئێستای بەخۆیەوە نەدیوە كە هەر 100 دۆلارێك بە زیاتر لە 130 هەزاردینار دەفرۆشرێت.