پسپۆڕێكی بواری ئابووری عێراقی پێیوایه، حكومه‌تی فیدراڵی به‌غدا هیچ به‌رنامه‌و ڕوانگه‌یه‌كی بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری نییه، له‌كاتێكدا كه عێراق خاوه‌نی ده‌رامه‌تی به‌رچاوی داراییه.
(باسم جه‌میل) به‌ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌خبارییه)ی ڕاگه‌یاند، په‌ره‌دان به‌ئابووری واته چالاككردنه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازیی، كشتوكاڵی‌و گه‌شتیاریی، جگه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاریی‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی ئابووری له‌عێراقدا دابنرێت، پێویسته سه‌ره‌تا كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می ده‌ستنیشانبكرێن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ڕۆژنامه‌ی (فایننشاڵ تایمز)ی به‌ریتانی ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی (نوری مالكی) له‌قه‌یرانی ئابووریدا ده‌ژی.