ئه‌مباری سوته‌مه‌نی (خه‌راجیان) له‌نزیك ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت، توانای ئه‌مباركردنی (20) ملیۆن لیتر بهنزینو (ده) ملیۆن لیتر گاز‌و (ده) ملیۆن لیتر نه‌وتی هه‌یه.
(جه‌مال عه‌لی) به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له‌سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئه‌مباری سوته‌مه‌نی خه‌راجیان له‌بری ئه‌مباری كۆنی گۆیژه دروستكراوه، كه توانای ئه‌مباركردنی سێ ملیۆن لیتر نهوتو سێ ملیۆن لیتر گاز‌و چوار ملیۆن لیتر گازی هه‌بوو، واته كۆی گشتی سوته‌مه‌نیی ئه‌مباركراو له‌ئه‌مباری گۆیژه، (ده) ملیۆن لیتر بووه.
وتیشی:”به‌هۆی ئه‌و ئه‌مباره تازه‌یه‌وه، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی به‌به‌راورد بهئهمباره كۆنه به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌جۆرێك له‌ڕۆژی (8-8-2012) دابه‌شكردنی به‌نزین (100%) بوو كرا به (200%) دواتر به‌بێ پسوڵه دابه‌شكرا”.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌ڕۆژی (16-10-2012)شدا، بڕیاریاندا (50) لیتر به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت بكه‌نه (70) لیترو ئۆتۆمبێلی تاكسیش له (90) لیتره‌وه بكه‌ن به (110)لیتر، ئه‌وه‌ش به‌پاڵپشتی ئه‌و ئهمبارهی كه هه‌یانه.