بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی كۆگایەكی ئامادەكردنی گەس داخرا

لە گەرەكی قەزازەكانی شاری سلێمانی كۆگایەكی ئامادەكردنی گەسی سەر عەرەبانەكان بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی و بەكارهێنانی گۆشتی خراپبوو لەلایەن لیژنەی چواری قائیمقامیەتی سلێمانی داخرا و دەست بەسەر كەلوپەلەكانیشدا گیرا.
 
فازل حەمە شەریف سەرۆكی لیژنەی چوار، كە تایبەتە بەچاودێری كردنی شوێنە گشتیەكان ووتی : دوای ئاگاداركردنەوەمان لەلایەن ئاسایش لە هەبوونی كۆگایەكی ئامادەكردنی گەسی سەر عەرەبانەیەك لە گەڕكی قەزازەكان كە بەشێوەیەكی ناتەندروست گەسی تێدا ئامادەكرێت ،دوای سەردانی كردن و پشكنینی شوێنە دەركەوت كە هیچ مەرجێكی پاكوخاوێنی تێدا نییە بۆ ئامادەكردنی خواردن ،ئەمە جگەلەوەی گۆشتی خراپی بووی بەكارهێنانەوە كە ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی هاوڵاتیان كە لە ئێستادا بەشێوەیەكی بەرچاو هاوڵاتیان ڕوویان لە خواردنی سەر عەرەبانەكان كردوە.
 

فازل حەمە شەریف ئاماژەی بەوەشكرد “لەلایەن لیژنەی باڵاوە بڕیاری داخستنی شوێنەكە و دەست بەسەراگرتنی كەلوپەلی كوگاكەدا بەهۆی خراپی و پیس و پۆخەڵی كە بەڵكی بەكارهێنان نەدەهاتن بڕیاری لەناوبردنیان درا .