لە هەرێمی كوردستان رێژەی بێكاری بۆ %21 بەرزبوەتەوە

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت “بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی ماوەی زیاتر لە ساڵێكە هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە رێژەی بێكاری گەیشتوەتە %21.
 
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە ساڵی 2013 دا رێژەی بێكاری لە %7  بووە، بەڵام قەیرانە دارییەكانی ئەم دوایانە و هاتنی ئاوارەكان رێژەی بێكاری بەرزكردووەتەوە بۆ % 21.
 

بەپێی وتەی وەبەرهێنەرانیش بەهۆی وەستانی كارەكانیانەوە لەماوەی رابردودا نزیكەی 700 هەزار كەس لە كەرتی تایبەت بێكار بون.
هەر بەپێی ئەو ئامارانە  تەنیا لە ساڵی 2014 دا 250 بەڵێندەر مایەپوچ بوون و لەنێو كەرتی تایبەتیشدا 200 هەزار خاوەنكار كارەكانیان لە دەستداوە.