لەزانكۆی سلێمانی كۆلێژی كشتوكاڵ ڤستیفاڵێكی خوراكیی و بەرهەم هێنانی بەروبومی ناوخۆ بەڕێوەچوو كە داهاتەكەشی بۆ پێداویستی پێشمەرگە تەرخان دەكرێت.
بڕواخالید مامۆستای زانكۆی سلێمانی كۆلێژی گشتووكاڵ لە لێدوانێكدا بۆ سایتی ژووری بازرگانی وتی” هەنگاوێك بەرەو گەشەكردنی كشتوكاڵ لە كوردستان دروشمی كردنەوەی ڤستسفاڵی ئەمساڵی كۆلێژی كشتوكاڵبوو كە داهاتەكەشی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستانە”
وتیشی” گرنگی ئەم ڤستیفاڵە لەوەدایە دەبێتە هۆی دەرخستنی توانا مرۆییەكان لەناو زانكۆكان و بەپراكتیك كردنی دەقە تیۆریەكان و خۆشەویستكردن و دەرخستنی گرنگی بەشەكان بەنسبەت خوێندكارانەوە واتا بڕوابەخۆبونی خوێندكارەكە لەدوای دەرچونی بزانێت بواری كاری چییە ئەتوانێت چ كەلێنێك پڕبكاتەوە”
ڤستیفاڵی ساڵانەی زانكۆكان لەسەردەمانی دامەزراندنیەوە لەدوای ڕاپەڕین بەردەوامی هەبووە پاشان بەهۆی هۆكارەكانی شەڕی ناوخۆ و ئابڵوقەی ئابوری بەرەو نەمانچون بەڵام ئەمە چەندی ساڵێكە چالاكیەكان بەشێوەی جیاواز دەستی پێكردۆتەوە.
ئەو مامۆستایەی زانكۆ ئاماژەی بەوەشدا” ئەم ڤستیفاڵانە دەبێتە دروسكردنی پەیوەندی لە نێوان ناوەندەكانی زانكۆكان و دامەزراوەكانی تر و هاوڵاتیان.
لە ڤستیفاڵی ئەمساڵی كۆلێژی كشتوكاڵدا زۆر بوار بەشداری پێكرابوو لە خواردن و گوڵ و چەرەسات و بەكار هێنانەوەی پاشماوەكان و چەندین بواری دیكە كە كۆی ئەو شتانەی دەفرۆشرێت داهاتەكەی بۆ پێداویستی پێشمەرگە خەرج دەكرێتەوە.