سلێمانی: بەهۆی سەرپێچیەوە دوو فرۆشگا داخران

بەهۆی فێڵ و گران فرۆشییەوە دوكانێكی پۆشاك لە گەڕەكی بەختیاری و دوكانێكی فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكانیش لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتەوە داخران.
 
سۆران عەبدولغەفور، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی راگەیاند “‌پۆشاك فرۆشەكە فێڵێ بازرگانی كردووە بەناوی داشكاندنی كاڵا نرخێكی زۆر زیاتری لە هاوڵاتیان وەرگرتوە، ئەمە لەكاتێكدایە  نرخی كراسێكی خانمان لەبازاڕەكاندا تەنها پانزە هەزار دینارە خاوەنی دوكانەكە پاش داشكاندنی لە 85% نرخەكەی كردووە بە بیست و پێنج هەزار، ئەمە‌ش لە رووی  یاسای بازرگانییەوە بە فێل دادەنرێت بۆیە دەسبەجێ بڕیاری داخستنی شوێنەكەی درا و خاوەنەكەشی مامەڵەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت.
 

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد” دوكانێكی فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكانیش تەوالێتی وەك گەنجینە بەكار هێناوە و ئەمەش لە رووی‌ تەندروستییەوە شوێنێكی نەشاوە بۆ عەمبار كردنی هەموو جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك و ناگونجێت لەگەڵ رێنماییەكان، ئەمەش سەرپێچی كردن بەهەمان شێوە بریاری‌ داخستنی‌ درا تا ئەو كاتەی‌ پابەندی‌ مەرج و رێنماییەكان دەبن”.