هەرچەندە لەدوای راگەیاندنی رێكەوتنی ئێران لەگەڵ وڵاتانی 5+1 نرخی نەوت بەڕێژەی %3 دابەزی، بەڵام بانكێكی فەڕنسی رایدەگەیەنێت ئەو رێكەوتنە كاریگەریی لەسەر نرخی نەوت نابێت.
بەپێی وتەی شارەزایانی بواری ئابوری هەڵگرتنی سزا ئابورییەكانی سەر ئێران دەبێتەهۆی زیادبونی نەوتی زیادە لەبازاڕدا و بەوهۆیەشەوە نرخی نەوت دادەبەزێت.
بەڵام بانكی سوسیتیە جەنەرالی فەرەنسیی رایدەگەیەنێت” نەوتی ئێران تاوەكو ساڵی 2016 هیچ كاریگەرییەكی لەسەر نرخی نەوت نابێت.
ئێران لەساڵی 2011دا رۆژانە 2 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنا ، بەڵام ئابلۆقە ئابوورییەكان وایكرد كە بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران بۆ یەك ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەمببێتەوە.